به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو ئه‌م خوێندکارانه بۆ گه‌یاندنی ئیعتراز و ناره‌زایه‌تی خۆیان سه‌ردانی تارانیان کردووه تا ده‌نگی خۆیان به گوێی به‌رپرسان له وه‌زاره‌تی علوم بگه‌یه‌نن به‌ڵام دوای سێ رۆژ مانه‌وه ده‌رفه‌تی هیچ چاوپێکه‌وتنێکیان بۆ نه‌ره‌خساوه و له گه‌ڕانه‌وه‌شدا 5 که‌سیان له خوێندنی تێرمێکی زانستگا بێبه‌ری کراون. سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ش خوێندکاره‌کان ناره‌زایه‌تی خۆیان درێژه پێده‌ده‌ن و جێگری به‌رپرسی زانستگا ناچار ده‌که‌ن که گوێ بۆ داواکانیان شل بکا، به‌ڵام ئه‌و به‌رپرسه له وڵامیاندا پێناسه‌کانیان به چاودا ده‌داته‌وه که شوێنی له‌دایکبوونیان به عێراق نووسراوه و پێیان راده‌گه‌یه‌نێ که به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی علوم، ئێوه ته‌نیا مافی خوێندنتان هه‌یه و مافی ئیمتیازوهرگرتنتان نییه. دواتر کاتێک که خوێندکاره‌کان له‌سه‌ر داواکانیان پێداگری ده‌که‌ن، جێگری زانستگا داوا له حه‌راسه‌تی زانستگا ده‌کا تا قوتابیه‌کان سه‌رکوت بکا.
به پێی ئه‌و هه‌واڵه خوێندکاره‌کان خه‌ڵکی ناوچه‌کانی سه‌رپێڵ و جوانڕۆن و له دایکبووی که‌مپی ئه‌ڵتاشی شاری رۆمادی عێراقن. هه‌واڵه‌که‌ی بۆرۆژهه‌ڵات ئاشکرای ده‌کا که ئه‌و خوێندکارانه ته‌نانه‌ت رۆژانه له لایه‌ن هاوپۆلهکانیشیانهوه بێڕێزی و گاڵته‌یان پێده‌کرێ و به عێراقی و مناڵی سه‌دام حوسێن ناویان ده‌به‌ن.